15 اردیبهشت 1403

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

  • خوایەگیان! باش دەزانم كە هیچكەسێكی دیكە ناتوانێت ـ بەو چەشنەی كە خودی دەردەدارەكە دەیزانێ‌ ـ دەردی دڵی دەردەارێك بۆ حەكیم و چارەسازێك باس بكات، هەركەس خۆی باشتر دەزانێ‌ كە سكاڵا و نیاز و پێویستییەكانی چین و چۆن و بۆ كێ‌ باسیان بكات، فارس گوتەنی: (كس نخارد پشت من***چون ناخن انگشت من) واتە: هیچ كەسێك ناتوانێت پشتم بەو چەشنە بخورێنێ‌ كە پەنجەی دەستی خۆم دەیخورێنێ‌.

    نووسه‌ر:
    مودریك عەلی عارف
  • ڕەونەقی ڕەمەزان

    05 مرداد 1392

     

     

    ڕەمەزان! ئەی مانگی نور! ئەی وەرزی گەشانەوەی ڕۆح و بووژانەوەی دەروون! خێرهاتیەوە ئەی مێوانە خۆشەویست‌و ئازیزەكە، خێرهاتیەوە ئەی مێوانە ئارامبەخش‌و پڕ خێرو فەڕو بەرەكەتەكە، خێرهاتیەوە‌و خێرت هانی ئەی مانگی ڕەونەقبەخشی نێو مانگەكان، بەخێرهاتی‌و عەیامێكە چاوەڕوانی هاتنەوەی ڕووی گەش‌و دەستی پڕو خەرمانی پڕ تفاقت دەكەین، بەخێرهاتی‌و لە پێشوازی قدومی خێرتدا بەرزەپێ‌ ڕاوەستاوین، چاومان بڕیوەتە ئاسمان‌و بە دوای (هەڵاڵەی هیلال)تدا لە ئاستانەی هاتندا هەڵكورماوین‌و دەم‌و زارمان پڕ كردووە لە (هەلهەلەی) شادی‌و خۆشی بەخێرهاتنەوەت.

    نووسه‌ر:
    مودریك عەلی عارف
  • مانگی ڕەمەزان یەكێكە لە گرنگترین‌و باشترین ساتەكانی تەمەن‌و دەرفەتێكی زێڕین‌و ئێجگار گرانبەهای مرۆڤە باوەڕدارەكانە بەگشتی‌و ڕۆژووەوانەكان بەتایبەتی بۆ كۆكردنەوەی دەغڵ‌و خەرمانی خێرو چاكە‌و هەوڵ‌و هەنگاوەكانی خوا لەخۆڕازیكردن، كە دەكرێت زۆرترین سودو بەهرەی لێ‌ وەربگیرێ‌‌و بكرێتە وەرزی بەرەكەتداركردنی تەمەن‌و باڵاكردنی ڕۆح‌و بووژانەوەی دڵ.

    نووسه‌ر:
    مودریك عەلی عارف